خۆکوشتنی مێرمنداڵێک لە دیواندەرە و لاوێک لە شاباد

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کیان ڕەزایی و لاوێکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی سوهەیل محەممەدی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ک

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٣:٥١


هەنگاو: سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی کیان ڕەزایی و لاوێکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی سوهەیل محەممەدی بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی گوندی کێلەکەو سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی کیان ڕەزایی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کیان ڕەزایی بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانان) ١٠ی دیسەمبەر)، لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵای شیان سەر بە شاری شاباد بە ناوی سوهەیل محەممەدی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە