خۆکوشتنی دوو ژن لە سونقوڕ و سایین قەڵا و مێرمنداڵێك لە رەبەت

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی خەڵکی شارەکانی سونقوڕ و سایین قەڵا و مێرمنداڵێك لە رەبەت، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

١٧ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٤

 

هەنگاو:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی خەڵکی شارەکانی سونقوڕ و سایین قەڵا و مێرمنداڵێك لە رەبەت، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٦ی مەی ٢٠١٩) ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە شاری سونقوڕ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سونقوڕ ناسنامەی ئەو ژنەی “مریەم ئەحمەدپوور” ڕاگەیاندووە کە دایکی سێ منداڵ بووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، لاوێكی ١٦ ساڵی خەڵکی رەبەت سەربە شاری سەردەشت بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، تا ئێستا ناسنامەی و هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئەو لاوە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

هەروەها ئێوارەی شەممە (١٤ی بانەمەڕ/ ٤ی مەی)، ژنێکی تەمەن  ٤٨ ساڵە لە شاری سایین قەڵا بە هۆی کێشەی دەروونی بە پشتوێنەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتانی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سایین قەڵا ناسنامەی ئەو ژنەی فەریدە نەسیری ڕاگەیاندووە کە پێش لە خۆکوشتن، کفن، سابوون، عەتر و چەند کەل و پەلی خۆی لە نزیک شوێنی خۆ هەڵواسینەکەی داناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە