خۆکوشتنی دوو کچی مێرمنداڵ و لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە سنە و ئیلام

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڕێکی ٢٤ ساڵان و کچێکی ١٤ ساڵان لە ئیلام و کچێكی ١٥ ساڵان لە سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:١٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کوڕێکی ٢٤ ساڵان و کچێکی ١٤ ساڵان لە ئیلام و کچێكی ١٥ ساڵان لە سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوشەممە حەفتەی ڕابردوو، کورێکی ٢٤ ساڵان بە ناوی (ح، عەباسی) خەڵکی سەیوانی ئیلام، بە ڕشتنی بەنزین بە جەستەی خۆیدا، هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاندووە ئەم کورە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە کچێکی ١٤ سالان  خەڵکی ئیلام بە ناوی (مەهین) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە  و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها ڕۆژی هەینی تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، بە ناوی (سمەیە) خەڵکی سنە کە خۆی هەڵواسیبوو، دۆزرایەوە.

ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە