خۆکوشتنی ٧ مێرمنداڵ لە کوردستان لە ماوەی مانگێکدا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٧ مێرمنداڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠١:٣٢

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٧ مێرمنداڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی سێشەممە و  چوارشەممە دوو ٢٧ و ٢٨ی ڕەزبەر (٢٠ و ٢١ی ئۆکتۆبر) دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەتین عوسمانی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی ئورمیە و ماشاڵڵا ئازەرەخش تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشاڵڵا ئازەرەخش لەڕێگای بەکارهێنانی چەک و مەتین عوسمانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٧ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ کە ٥ کەسیان کچ بوون لە شارەکانی کرماشان، سنە، نەغەدە (٢ حاڵەت)، ئورمیە (٢ حاڵەت) و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە