خۆکوشتنی کچێکی مێرمنداڵ بە هۆی ڕێگری باوکی لە خوێندنی

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی باوکی ڕێگری کرد لە درێژەدان بە خوێند

٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٣:٠٥

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە دوای ئەوەی باوکی ڕێگری کرد لە درێژەدان بە خوێندنەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٥ سپتامبر ٢٠٢١)، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی سەمیرا سەعیدی خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەمیرا سەعیدی ئەمساڵ بڕیار بووە پۆلی هەشت بخوێنێت و دوای ئەوەی باوکی (جەهاندار)  ئیزنی نەداوە درێژە بە خوێندنەکەی بدات و داویەتە بەر لێدان و کوتان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەمیرا سەعیدی خەڵکی گوندی دەروێشان سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە