دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی ٥٧ ساڵە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار که سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠٨:٤٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار که سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافگی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٨ی فێوریەی ٢٠٢١)، عەلی ئازەربەرزین تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کراوە.

عەلی ئازەربەرزین سێ ساڵ پێش و دوای کوژرانی “مێهدی سەڵماسی” فەرماندەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کرانەکەی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواجار مانگی ڕەزبەری ٢٧١٩ (ئۆکتۆبری ٢٠١٩) لەلاین لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەمیر فەراسەت بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە