دەستبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

لاوێکی خەڵکی گوندی بەرەجۆ سەر بە ناوچەی خەلیفانی شاری مەهاباد بە ناوی دیار عەباس ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دە

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٢:٣٤


هەنگاو: چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی گوندی بەرەجۆ سەر بە ناوچەی خەلیفانی شاری مەهاباد بە ناوی دیار عەباسی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات سەرەتا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و و دوای پشکنینی ماڵی دیار عەباسی، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری ناوبراویان لە گۆڕەپانی ئێستقلال لە ناو شاری مەهاباد دەستبەسەر کردووە.

دیار عەباسی پێشتر لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جێهێشتنی ئەم حیزبە گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی.

شایانی باسە دیار عەباسی لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا چەندین جار بانگی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوە پاڵ دیار عەباسی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە