سونقوڕ/ ئەو ئاخوندەی دەستڕێژی کردبووە سەر کچە تەمەن ١١ ساڵانەکە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ئەو ئاخوندەی کە چەند ڕۆژ پێش لە یەکێک لە گوندەکانی سونقوڕ و کولیایی دەستدرێژی کردبووە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ، دەستبەسەر کرا و خەڵک داوا

٤ خەرمانان ٢٧١٩، ٠٩:١٩

 

هەنگاو: ئەو ئاخوندەی کە چەند ڕۆژ پێش لە یەکێک لە گوندەکانی سونقوڕ و کولیایی دەستدرێژی کردبووە سەر کچێکی تەمەن ١١ ساڵ، دەستبەسەر کرا و خەڵک داوا دەکەن کە بە شێوەی ئاشکرا دادگایی بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێشنوێژی گوندی هەزار خانی خواروو سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان، دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن یازدە ساڵی هەتیو بە ناوی “ک . ف” و دوای ئەوەی کە کچەکە ئەو باسەی بۆ دایکی گێڕاەوەتەوە، ئاخوندەکە بە ناوی ”عەلی فەدایی“ هەڵهاتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، خەڵکی گوندی هەزارخانی خواروو دوای ئەوەی ئاگاداری ئەو بابەتە بوون، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئاخوندەکە و ماڵەکەیان ڕووخانوودە.

جێگای ئاماژەیە کە باویکی “ک . ف” ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە شەوی شەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، ئاخوند عەلی فەدایی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی دادگای تایبەتی ڕووحانیەت لە هەمەدان کراوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و هاووڵاتیانی سونقوڕی داوا دەکەن کە ئەو ئاخونە دەبێ لە دانیشتنێکی ئاشکرادا لە شارەکەی خۆیان محاکمە بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوەندە ئەمنییەکان و قایم مقامی سونقوڕ (فەرماندار) ویستوویانە لەبەرانبەر پارە دایکی ئەو کچە ڕازی بکەن کە سکاڵا نەکات و بابەتەکە میدایی نەکاتەوە، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە