سێ هاووڵاتیی کرماشانی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراویمافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری داڵەهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ”حیسام حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەو هێزانە کاتژمێر ٢ی شەو هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی حیسام ودوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە و دوای زیاتر لە دوو حەفتە هێشتا چارەنووسی نادیارە.

لەلایەکی دیکەوە، فەرهاد جەهانبەیگی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، لە ٢ی گەلاوێژەوە بێ سەر و شوێن بووە. ناوبراوی ٢٦ی پووشپەڕیش دەستبەسەر و پاش ٣ ڕۆژ ئازاد کرابوو.

فەرهاد جەهانبەیگی سەرنووسەری حەفتەنامەی ”ندای جامعە“ بووە کە وەشانی ڕاگیراوە و دوو ساڵ پێشیش دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ئیقباڵ دارامروئی، ڕاهێنەری بۆکسی ئیسفەهان کە خەڵکی کرماشان، لە خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردووی شیراز دەستبەسەر کراوە.

سەڕەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هێج زانایرییەک لە سەر چارەنووسی ئەو وەرزشوانە کوردە لە بەر دەست دا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە