لە مانگی ژانویەی ٢٠١٩دا ٥٨ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بە شێوەیەکی نێونجی هەر .

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٣٢

 

هەنگاو: لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەیان هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بە شێوەیەکی نێونجی هەر ڕۆژ دوو کەس دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٥٨ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٥١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاس و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٢ دۆلار فرۆش و ٤ کۆڵبەر لەو ماوەیەدا دەستبەسەر کراون.

لە کۆی ئەو ٥٨ هاووڵاتییەکی کە دەستبەسەر کراون ٥ کەسیان منداڵ، ٨ کەسیان چالاکی ژینگەپارێز و خوێندکارێک و دوو پارێزەریش لە نێویاندا هەیە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، زۆرترین هاووڵاتی کە دەستبەسەر کراون لە پارێزگای سنە بووە و لەو ماوەیەدا ٣٠ هاووڵاتی لەو پارێزگایە دەستبەسەر کراون.

هەروەها، لە پارێزگای ئورمیە ٢٢ هاووڵاتی و لە پارێزگای کرماشانیش ٦ کەس دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە