نامیق دلدل دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ئازاد کرا.

٢٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٠:٣٨


هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، ئازاد کرا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، رۆژی دووشەممە، ٢٦ رەشەمەی ٩٨(١٦ی مارسی ٢٠٢٠) نامێق دلدل، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان، پاش تێپەڕاندنی شەش ساڵ حوکمی بەندبوونی لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، ئازاد کرا.


نامێق دلدل، لە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٣ی هەتاوی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کراو و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ٢٠٩ی ئەوینی تاران.


ناوبراو لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگای هاوکاری لە گەڵ گرووپە دژبەرەکانی ئێرانەوە و پڕوپاگەندە دژی ئەو نیزامە و هەوڵدان بۆ چوونەدەرەوەی نایاسایی لە سنووری ئێرانەوە، سێ سزای جیاجیای ٦ و ٣ و ١ ساڵی بە سەردا سەپا. پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی ناوبراو، سزاکەی لە دادگای پێداچوونەوەدا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە