هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٥٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سمکۆ جەعفەری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئورمیە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای سمکۆ جەعفەری کۆتایی مانگی خاکەلێوە بەڕێوە چووە و ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٢١ی بانەمەڕ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

سمکۆ جەعفەری ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٠ی مارسی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە