هومایون بەهمەنی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە ٤ مانگە لە ژووری تاکە کەسی راگیراوە

هەنگاو: دوای تێپەربوونی نزیک بە ٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، ناوبراو هێشتا لە ژووری تاکەکەسی راگیراوە.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: دوای تێپەربوونی نزیک بە ٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، ناوبراو  هێشتا لە ژووری تاکەکەسی راگیراوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هومایون بەهمەنی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، ٤ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەر و رەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەروەندەی هومایون گوازراوەتەوە بۆ بەشی لێکۆڵینەوەی و بە هیچ شێوەیەک ئیزنی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی تا ئێستا پێ نەدراوە و ئەو باباتە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

هومایون بەهمەنی ڕۆژی (١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە