هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی منداڵێکی کرماشانی بە فەرمی ڕاگەیندرا

هەنگاو: میلاد عەزیمی منداڵێکی خەڵکی کرماشان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوایی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەکەی، لە سێدارە ڕزگاری بوو.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٥:١٨

 

هەنگاو: میلاد عەزیمی منداڵێکی خەڵکی کرماشان کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوایی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەکەی، لە سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٥ی دسامبری ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی میلاد عەزیمی منداڵێکی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٦ ساڵی دا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بەرێوە بچێت.

بەڵام،  بە نێوپژیوانیی خێرخوازان حوکمی سێدارەی میلاد بەرێوەنەچوو و بە کۆکردنەوەی بڕی پارەی داواکراو (٥٥٠ میلیۆن تمەن) لەلایەن بنەماڵەی کوژراو،حوکمی سێدارەکە بە شێوەی کاتی ڕاگیرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دوای ئەوەیکە پارەکە چوەتە سەر هەژماری بانکیی بنەماڵەی کوژراو، حوکمی هەڵوەشاندنەوەی سێدارەی میلاد عەزیمی بە شێوەی فەرمی لەلایەن ئەو بنەماڵەوە واژۆ کراوە.

لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، دوای هەڵچوونی چەند منداڵی قوتابی، لە شارەکی رودەژی کرماشان، یەکێک لە قوتابیەکان بە تووندی بریندار دەبێت کە پێ گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

میلاد عەزیمی لەکاتی ئەنجامی تاوان تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی هەبەووە وەک خۆی باسی کردووە بە هۆی ترس و گوشاری هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو کوشتنەی وە ئەستۆ گرتووە و هەتا تەمەنی ١٨ ساڵان لە ناوەندی ڕاگرتنی منداڵانی تاوانبار لە کرماشان ڕاگیراوە و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە و بڕیارە حوکمەکەی ١٤ سەرماوەز بەڕێوە بچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە