جێبەجێ کرانی سزای سێدارە سەمیرا سەبزیانفەرد بەندکراوی قوربانی منداڵ هاوسەری

٢٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:٢٤

 

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای سێدارەی سەمیرا سەبزیانفەرد، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین کە ١٠ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە قوربانی منداڵ هاوسەری بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) سزای سێدارەی سەمیرا سەبزیانفەرد، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا، ناوبراو لە کاتێکە کە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە ناچار بە هاوسەرگیری کراوە.

سەمیرا سەبزیانفەرد، دایکی دوو منداڵ ١٠ ساڵ پێش، لە حاڵێکدا کە ١٩ ساڵی بوو بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە یەکێکیان خوشکەکەی بووە لە شاری مەلاردی تاران دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. خوشکەکەی ئەو کاتە تەمەنی ١٤ ساڵان بووە کە دوای دەستبەسەر کران بە پێبژاردنی ١٥٠ ملیۆن تمەن خوێنبایی ئازاد کراوە.

ئەم بەندکراوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ئەمساڵ جارێکی دیکە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە، پێشتریش ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز جارێکی دیکە گوازرابوویەوە ژووری تاکەکەسی و دواتر دیسان بۆ نێو بەندی گشتی گەرێندرایەوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی سەمیرا سەبزیانفەر لە میدیاکانی حکوومەتی ئێران و میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە