ئیقباڵ قوبادی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٠:٤٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دادگای پێداچوونەوەی پاریزگای سنە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر ئیقباڵا قوبادی سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کامیارانیە پێشتر لەلایەن دادگای بەراییەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئیقباڵ قوبادی ڕۆژی جوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٧ی کورد لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکەی کامیارانی بە ناوەکانی ”هیوا نەدیمی“ و ”کەیومەرس نەدیمی“ دەستبەسەر کرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ٤ مانگ و بە دانانی بارمە ئازاد کران، بەڵام ئیقبال هەتا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیرابوو و ئێستە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە