ئەحمەد سەبری دوومانگە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەرە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و ه

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:١٠


هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای ئەوەی کە “سەید ئەحمەد سەبری” هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دوومانگە دەستبەسەر کراوە، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیراوە و تەنیا دوو جار لە رێگای تەلەفوونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کردووە.

ناوبراو هێشتا بە بێ ئەوەی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ بدرێت یان ئەوەی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری هەبێت، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیراوە.

ئەحمەد سەبری کە خەڵکی گوندی “پەسوێ”یە ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە