چوار مەحاڵ و بەختیاری، دەرچوونی سزای بەندکران بۆ ئومێد ئیزەدی هاووڵاتیی خاوەن پێداویستی تایبەت

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٨:٠٤


هەنگاو، هەینی ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣

ئومێد ئیزەدی سادق ئابادی، هاووڵاتیی قەشقایی و خاوەن پێداویستی تایبەت، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی "پشتیوانی میدیایی لە ئیسرائیل" بە چوار ساڵ بەندکران و پێبژاردنی پارە سزا درا.


بەپێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ (٢٠ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئومێد ئیزەدی سادق ئابادی، هاووڵاتیی خاوەن پێداویستیی تایبەت، تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی شاری سامان سەر بە پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری، لەلایەن لەقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەم شارەدا بە چوار ساڵ بەندکران و پێبژاردنی بڕی ١٥ ملیۆن تمەن پارە سزا درا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە تۆمەتی " بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران (پشتیوانی میدیایی لە ئیسرائیل) " و "بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی" ئەو سزایە بەسەردا سەپاوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە