ئاشخانە؛ ئەمیرحوسێن ئەفرا هاووڵاتیی کورد سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا

١٦ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٠:٤٥

هەنگاو؛ هەینی ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

ئەمیرحوسێن ئەفرا، گەنجی کوردی خەڵکی «ئاشخانە»ی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور کە لە کاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی دوای ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٢٧٢٥دا دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەم شارستانەوە بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای ساڵێک بەندکران و لێدانی٧٤ زەر بەی قامچی  و هەروەها پێبژاردنی ٦٤٥ ملیۆن تۆمان پارەی نەختی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای ئاماژەپێکراو سەرەتای گەلاوێژی ٢٧٢٦ بە شێوەی زارەکی بە ئەمیرحوسێن ئەفرا ڕاگەیەندراوە و ناوبراو تانەی لە بڕیاری دادگا داوە.

 بەپێی سزاکە، ئەمیرحوسێن ئەفرا لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای تاوانەکانی شاری ئاشخانە بە تۆمەتەکانی «تێکدانی ئاژاوە و ئاسایشی گشتی» و «سەرپێچی لە فەرمانی هێزە حکومەتییەکان و تێکهەڵچوون لەگەڵیاندا» سزای ١٢ مانگ بەندکران و ڵێدانی ٧٤ زەر بەی قامچی  و پێبژاردنی ٦٤٥ ملیۆن تۆمان سزای نەختی بەسەردا سەپاوە. سەپاندنی ئەم سزایە لە حالێکدایە کە دانیشتنی دادگاکەی بە بێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوە چووە.

ناوبراو لە ڕەشەمەی ٢٧٢٥دا، لە کاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. ناوبراو دوای حەوتوویەک دەستبەسەرکردن بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

 

 

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە