ئەگەری بەرێوەچوونی سزای سێدارەی مێر منداڵێکی کورد
١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٢٩
هەنگاو: مێرمنداڵێکی کورد کە لەکاتی تاوان تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، ئەگەری لەسێدارەدانی لەئارادایە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، هێمن هەورامی نژاد، کە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەوە ئاگادار رکاوەتەوە کە ئەگەری بەڕێوەچوونی سزاکەی لەئارادایە.
هێمن هەورامی نژاد لەکاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە ١٧ ساڵ تەمەنی بووە و ٥ ساڵ پێش دەستبەسەر و سەرباری ئەوەی بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ئێران ئاگادار بوون کە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاند.
ناوبراو لە ساڵی ٢٧١١ی کوردییهوه (١٣٩٠ی هەتاوی) لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە.
هەواڵنێری هەنگاو لەوبارەوە رایگەیاند:" چەند ڕۆژ پێش ئێستا هێمن هەورامی نژاد لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بانگهێشت و پێیان ڕاگەیاندووە سزاکەت بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت."
پێشتر ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سهبارهت به ئەگەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی هێمن هەورامی نژاد هوشداری دابوو و داوای کردبوو بەڕێوەچوونی ئەو سزایە ڕابگیرێت.