منداڵێکی دیکەی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

٥ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٥:٣٩
هەنگاو: لاویکی کورد لە لە مندالی تووشی تاوان بووە، لەلایەن دادگایەکی شاری سنەوە سزایس ێدارەی سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لاویکی کورد بەناوی "ئەیووب شەهبازی" کوڕی حوسێن لەلایەن دادگای گشتیی شاری سنەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سنە ڕایگەیاند کە ئەیووب شەهبازی لەدایکبووی ٨ی خەرمانانی ٢٦٩٦ی کوردی(١٣٧٧ی هەتاوی) یە کە پووشپەڕی ٢٧١٤ و لەتەمەنی ١٦ ساڵان یەکێک لە خزمەکانی خۆی کوشتووە. ئەیووب شەهبازی لە ریکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٥ی کوردی (١٣٩٤ی هەتاوی)، لەلایەن لقی ٣ی دادگای گشتیی شاری سنەوە سزای قەساس (سێدارەی)ی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەی دیوانی بەرزی وڵاتدایە. ئەو لاوە کوردە لەمندالی باوکی لەدەست داوە و هاوڕێ لەگەڵ دایکی بەمەبەستی بەدەستهێنانی بژێوی ژیان خەریکی  خاوێنکردنەوەی خانووی خەڵکی بوون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئێستا ١٨ لاوی کورد کە لە منداڵیدا سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخانەکانی ئێران ڕاگیراون و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیان دەکەن.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە