هەژاری، خۆکوژیی کرێکارێکی کوردی لێ کەوتەوە

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٠:٤٣
هەنگاو: ڕەوتی خۆکوژیی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان درێژەی هەیە و ئەم جارەش کرێکارێکی کورد گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، کرێکارێکی کوردی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزان سەربە شاری سنە، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانبار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارەی "تۆفێق مەلایی" تەمەن ٤٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ ڕاگەیاندووە. ئەو کرێکارە کوردە بەهۆی هەژاریی و کەم دەستی، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردووش خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر بەناوی "پەیام قەلعەخانی" لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە