خۆکوژی ٤ کرێکاری کورد لە تاران

٢٠ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٣٦

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەقز پاش دە ساڵ کرێکاری لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ٤ کرێکاری کورد لەتاران خۆیان کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی ١٧ی خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”عەلی هێمەتی“ تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنیری ”هەنگاو“ لەشاری سەقز وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە عەلی لە دە ساڵ پێشەوە لەشاری تاران خەریکی کرێکاری بووە و لەم دواییانەش سافکاری کردووە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی هەینی لەکاتێکدا لە شوێنی کارەکەی دۆزرابوویەوە کە خۆی هەڵواسیبوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ٤ کرێکاری کورد لەتاران خپیان کوشتووە.

پێشتریش دوو کرێکاری خەڵکی سنە و کریکارێکی خەلکی دیواندرەش لە تاران خۆیان هەڵواسیبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە