منداڵێکی مەریوانی کە حوکمی سێدارەی هەبوو ئازدا کرا

٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٧:٤١

هەنگاو: گنجێکی مەریوانی کە بە منداڵی کەسێکی کوشتبو و حەکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوایی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارە و کۆتایی هاتن بە ماوەی بەند کرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ئەمڕۆ چوارشەممە(٤ی ڕێبەندان/ ٢٤ی  ژانویە) ئامانج وەیسی دوای تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ و ٢١ ڕۆژ بەندکران، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ئامانج وەیسی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، لە تەمەنی ١٥ ساڵان بە تاوانی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

پاییزی ئەمساڵ حوکمی سێدارەی ئامانج لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران و دانی دیەی کوژراو بە بنەماڵەکەی کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە