دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا لە شاری سنە

دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکر

٥ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٣:٢٥


هەنگاو: شەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکان دەستبەسەرکرا و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا خەڵکی ئیلام و مامۆستای گرووپی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان و بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان ناسی، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ دوای گەڕانەوەی لە دانیشتنێک کە لەلایەن حامید قادرزادە بەڕێوەبەری نوێی زانکۆی کوردستان بانگهێشت کرابوو، لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دانیشتنە بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەری نوێی زانکۆی کوردستان و هەروەها بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی زانکۆی (حراست) ناوبراو بەمەبەستی دەستبەسەرکرانی مامۆستا چەمەن ئارا ڕێک خرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی دکتۆر بێهروز چەمەن ئارا لەبەردەستدا دانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە