تەوحید عەبدولمەلەکی، خەڵکی قوروە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا

تەوحید عەبدولمەلەکی، خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٩:٥٨


هەنگاو: چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

تەوحید عەبدولمەلەکی، خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٣) تەوحید عەبدولمەلەکی تەمەن ١٩ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

ئەم لاوە تەمەن ١٩ ساڵە، پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی تەوحید عەبدولمەلەکی لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە