سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون

لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی عەلی گوڵ محەممەدی، وەلی گوڵ محەممەدی و سامان مەنگوڕ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری

٢٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٥٣


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی عەلی گوڵ محەممەدی، وەلی گوڵ محەممەدی و سامان مەنگوڕ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی عەلی گوڵ محەممەدی، وەلی گوڵ محەممەدی و سامان مەنگوڕ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن، بارودۆخ، دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە