ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئابدانان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی لاوی خەڵکی گوندی "ئاب ئەنار" سەر بە شاری ئابدانان بە ناوەکانی سوهراب مووسەوی و عینایەت باسرە، لەلایەن هێ

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٣٤


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی لاوی خەڵکی گوندی "ئاب ئەنار" سەر بە شاری ئابدانان بە ناوەکانی سوهراب مووسەوی و عینایەت باسرە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی سوهراب مووسەوی، خەڵکی گوندی "ئاب ئەنار" سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عینایەت باسرە، خەڵکی هەمان گوند لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە ڕفێندراوە.


ڕفاندنی عینایەت باسرە لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو پێشتر ڕوو بە بێهزاد عەلیزادە، نوێنەری ئاودانان لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی وتبووی: "قسەکانی ئێمە ببەوە بۆ مەجلیس، ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت".


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە