ناڕوونیی چارەنووسی سەیوان ئیبراهیمی لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢١:١٧


هەنگاو؛ یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پاش بیست ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی سەیوان ئیبراهیمی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ناسراوی شاری کامێران و مامۆستای زمانی کوردی و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی نۆژین، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیبراهیمی، سەیوان ئیبراهیمی هەتا ئێستا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە و ئەمەش نیگەرانیی بۆ بنەماڵەکەی دروست کردووە.


ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، بۆ دووەمین جار لەو مانگەدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی شاری سنە دەستبەسەر کراوە.


سەیوان ئیبراهیمی پێشتریش، واتە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانبار و لە کاتێکدا بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی (زارا محەممەدی) سەردانی دادگای حکوومەتی لە شاری سنە کردبوو، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانە و هەروەها بارودۆخ و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە