باسام مورادی بۆ بەندیخانەی سنە گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کامێران کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

١١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٩:٢٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کامێران کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە مانی لە خواردن گرتبوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٩ی مەی ٢٠٢١)، باسام مورادی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران کە ماوەی سزای ١٠ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات، لە بەندیخانەی ئەو شارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمەتەکانیان لە بەندیخانەی کامێران مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی سنە کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا.

باسام مورادی ڕۆژی دووشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢١٩ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و دوای ٨ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار کۆتایی مانگی بەفرانباری ٢٧١٩ (فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سزای ٥ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی سیخوڕی سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان زیاترین سزا واتە ١٠ ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

باسام مورادی دواجار مانگی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (ئاوریلی ٢٠٢٠) بە مەبەستی جێبەجی کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کامێران کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە