باوک و دایکی چالاکێکی سیاسی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە بانگ کران

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، دایک و باوکی بەساڵچووی چالاکێکی سیاسیان بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵیان کردوون.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، دایک و باوکی بەساڵچووی چالاکێکی سیاسیان بانگ و لێپرسینەوەیان لەگەڵیان کردوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٩) ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە باوک و دایکی سیاوەش محەممەدی، چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “محەممەد محەمەدی” تەمەن ٧١ ساڵ و “حەمدیە رەئووفی” تەمە ٦٧ ساڵیان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردوون.

سیاوەش محەممەدی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانە و بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاندووە کە باوک و دایکی بە بۆنەی چالاکیە سیاسییەکانی ئەو بانگ و لێپرسیەوەیان لە گەڵ کراوە.

سیاوەس محەممەدی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بەندیخانە بوە و لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لە ژێر زەختی هێزەکانی ئێران ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو. ناوبراو ئێستا لە ئەنەستیتۆی ئاسیا و رۆژهەڵات ناسی زانکۆی “بۆن”ی ئاڵمان سەرقاڵی خوێندنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە