باوک و کوڕێک لە سەقز دەستبەسەر و دوو کەس لە کامیاران و شنۆ ئازاد کران

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر و دوو بەندکراوی دیکەش لە شارەکانی شنۆ و کامیاران ئازاد کران.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:١٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز باوک و کوڕێکیان دەستبەسەر و دوو بەندکراوی دیکەش لە شارەکانی شنۆ و کامیاران ئازاد کران.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لە سەقز هاووڵاتیەک بە ناوی”سدیق ڕەحمانزادە” لەگەڵ کوڕە تەمەن ١٥ ساڵانەکەی بە ناوی “عوسمان ڕەحمانزادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

ئەو باوک و کوڕە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕەحیم خاتری هاووڵاتی خەڵکی کامیاران، دوایی کۆتایی ماوەی سێ مانگ بەندکرانی، ئازاد کرا.

هەروەها، ئەمیر حاجی پور، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ کە ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە