بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی باشووری کوردستان گوازرانەوە.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٠:٤١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی باشووری کوردستان گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ناوچەی بەیتووشی سەردەشت ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “هەژار ساڵحی” و “عەلی ساڵحی” بە سەختی بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە