سەردەشت؛ قوربانی بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین
بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە بە سەختی برینداربوون.
٨ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ٠٨:١٨
هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤
بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی و جەبار ئەحمەدزادە بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٢٦ی مارسی ٢٠٢٤)، بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاخی بوڵفەت لە شاری سەردەشت لانی کەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕەئووف ئەحمەدی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی گوندی زۆرانە و جەبار ئەحمەدزادە تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی کونەمشکێ سەر بەو شارە بە سەختی بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و ڕەئووف ئەحمەدی لاقی بڕدراوەتەوە و جەبار ئەحمەدزادەش بریندارە.