بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا

١٥ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١٧:٠٣

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی کەریم، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون و فواد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (٣ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵیژ نزیک لە سەوڵاوا بە ناوی کەریم (نازناوی نادیارە) بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکومەتییەکان ڕێگریان لە ئامادەبوونی هێزەکانی هاریکاری لە شوێنی بەربوونەوەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە مل و پشتی بریندار بووە، لە کۆتاییدا خەڵکی ئەم کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە (١ی ئەپریل)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی تەتە لە سەوڵاوا، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون (نازناوی نادیارە) و فواد (نازناوی نادیارە) بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە