بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٦:٥٦


هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.


هەواڵنێری هەنگاو لە نەوسوود ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەری عارف خودادادی تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، جەمیل عەبدی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵی سەلاسی باوەجانی و تۆفیق ڕەستاک خەڵکی مەریوان  ڕاگەیاندووە. زانیارییەکان باس لە بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکەش دەکەن کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


ئەو سێ کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە