بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار و سەڵماس

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٤:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە”مەحەمەد” کوری خدر ڕاگەیەندراوە کە لە ترسی هێزە ئەمنییەکان نەبردراوەتە نەخۆشخانەش.

لە لایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە