بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٢٧

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتایی ئەم حەفتەیە، کۆڵبەرێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی”ئومید حەیدەری” کوری مەحموود، لە سنورەکانی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لاقی بریندار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆڵبەرێک لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندا بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ٢٨ ساڵە، ”غەریب تاجی“ کوری خەلیل خەڵکی ناوچەی نەنۆری بانە ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە گوللە  بەر پشتی کەوتووە و لە  ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە