بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و سەقز

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

٣٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٨:٣٣

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”خدر بیلووکە“ لە میراوای سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٥ی سێپتامبری ٢-١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”کەیهان ئەکرەم“ کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی ”کوێرە گوێز“ی شاری سەقز، لە سنووری سێفی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە