بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری خۆی

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری خۆی، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

١٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری خۆی، لانیکەم دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی بلجۆک سەر بە بەخشی قوتوور لە شاری خۆی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

کۆڵبەرێکی شایەتحاڵ کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”بێهنام عەلیزادە“  تەمەن ٢٠ ساڵ و ”عەلی یووسفی“ تەمەن ٢٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی ئەو کۆڵبەرە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی کوێستانی ”گەڕبەران“ لە سنووری تورکیا و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە