نەوسوود، بریندار بوونی دوو منداڵی کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٠:٠٣


هەنگاو؛ دووشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣

دوو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا حوسێنی و سەهەند بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کران.

بەپێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەشەوی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، دوو منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی پارسا حوسێنی، خەڵکی گوندی"بلەبەزان" سەهەند (ناوبانگ نادیار) خەڵکی گوندی "دڕەبەیان" سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا حوسێنی لە بەشی پشت و کڵۆک بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی پاوە گواستراوەتەوە و باری تەندرووستیی ئەو دوو منداڵە کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە