بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود + فیلم

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٤:٣٩

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە دوو کۆڵبەریان بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە پاوە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ڕزگار حوسێنی خەڵکی گوندی بلەبزانی پاوە و یوسف بەهرامی خەڵکی گوندی میرئاوای سەلاسی باوەجانی بەسەختی بریندار بوون.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە