بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی چالدێران و پیرانشار لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بریندار کران.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١١:٣٩

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی چالدێران و پیرانشار لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٢ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری کانی خودای پیرانشار تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە لاقی پێکراوە ”ئومید خانی“ ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە و ڕؤژی پێنج شەممە )٢٢ی خاکەلێوە / ١١ی ئاوریل)، کۆڵبەرێکی خەڵکی بەخشی قوتوور سەر بە چالدێران بە ناوی ” مەجید جەلیلپوور“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و بریندار بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە