بریندار بوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی مەریوان و سەردەشت

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم دوو کاسبکار و کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٣٩

 

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم دوو کاسبکار و کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”سادق سەعیدی“ لە نزیک گوندی بێژوە لەلایەک چەکدارانی ئێرانەوە بریندار کراوە. ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەی لێکراوە.

هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”سەعید حەسەنوی“ لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار کراوە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر (٩ی نۆڤەمبر). کاسبکارێکی خەڵکی دزڵی سەر بە مەریوان بە ناوی ”ئەفشار“  لە نزیک گوندی دەرەکێ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە