بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

09:52 - 22 September 2020

 

هەنگاو: چوار کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.

ناسنامەی سێ کەس لەو چوار کۆڵبەرە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوون ”ئایەت خودادادی“، ”هیدایەت“ و ”نامدار“ ڕاگەیەندراوە.

ئەو چوار کۆڵبەرە کە هەموویان پێیان پێکراوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.