بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە بانە و سەپاندنی حوکمی پێبژاردنی پارە بەسەر کۆڵبەرێکی دیکە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەلە سنورەکانی ئەو شارە بریندار کراوە و کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە حوکمی پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:١٠

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەلە سنورەکانی ئەو شارە بریندار کراوە و کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە حوکمی پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی “عومەر محەمەدی” کوری سادق لە سنوری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کراوە.

عومەر خەڵکی ئاوایی بلەسەنی شاری بانە بووە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی دزەی تەرگەوەر، بە ناوی فارۆق زەمانی کوڕی عەبدولکەریم، لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی گواستنەوەی کەل و پەلی قاچاخ، حوکمی پێبژاردنی ٨٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو کۆڵبەرە دوای دانانی بارمتە تا کاتی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە