بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٢١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “ڕەحمان کەریم پوور” ڕاگەیاندووە کە لاقی ڕاستی بە سەختی پێکراوە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە