بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢١ی شەوی سێشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نۆکانی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ”مێهدی ڕەسووڵزادە“ خەڵکی گوندی ”بۆبانە“ی سەردەشت ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەم حەفەتەوە هەتا ئێستا لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە