بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٩:٥٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٨ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک پێکراوە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کە بە تەقەی هێزەکانی ئێران پێکراوە “حوجەت قەزاوەت” خەڵکی سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.

حوجەت قەزاوەت بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە