بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بە مەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندە دەر

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٨:٢٥

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بە مەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی پێکراوە.

لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”ئاوارە فەتاحی“ بە سەختی بریندار بووە.

ئاوارە فەتاحی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە